پارێزگاری سلێمانی: ئەم کابینەی حکومەتی هەرێم کابینەی قەیرانە
(0) /
پارێزگاری سلێمانی وتی کە کابینەی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان کابینەی قەیرانە و تەنانەت توانای بیرکردنەوەشی لاواز بووە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند کە سلێمانی داوای دەسەڵاتی ئیداری و دارایی دەکات.
ناوبراو وتی کە زۆر لە مێژە داوای جێبەجێکردنی لامەرکەزیەتمان کردووە بەڵام جێبەجێ نەکراوە.
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند کە لە ئەگەری جێبەجێکردنی یاسای لامەرکەزیەت، چەند داهاتێک دەکەوێتە بەردەم ئیدارەی پارێزگا و توانانی بوژانەوەی لە سەرجەم بوارەکاندا دەبێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر سلێمانیی بە پارێزگایەکی دەوڵەمەند ناو برد و وتی کە سلێمانی گەورەترین وەحدەی ئیدارییە لە سەرتاسەری عێراق، 16 قەزا و 46 ناحیەی هەیە و هەروەها 6 دەروازەی سنوریی لە گەڵ وڵاتی ئێرانیش هەیە و زۆرترین غازی عێراقیش لەم پارێزگایەدایە./.
تێبينيێك بنێرە: