سەرۆك کۆمار لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن و فەرماندە ئەمنییەکانی موسەننا کۆدەبێتەوه
(0) /
ڕوانگە ـ بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید لەگەڵ بەڕێزان موهەند ئەلعیتابی پارێزگاری موسەننا و ئەحمەد موحسین ئال دەریول سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا و فەرماندە ئەمنییەکان کۆبووەوە.
لەکۆبونەوەکەدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-9-2024 لەباڵەخانەی پارێزگای موسەننا بەڕێوەچو، بارودۆخی گشتی و چۆنێتی پەرەپێدانی سەقامگیریی ئاسایش و ئابوری پارێزگاکەیان تاووتوێکرد و سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەپێویستی هەوڵدان بۆ باشترکردنی رەوشی ئابوریی پارێزگاکە کرد لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان و سودوەرگرتن لە سامانە کانزایی و نەوتییەکانی بیابانی سەماوە و پەرەپێدانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری.
هەروەها بەڕێزیان جەختی لەوەکردەوە، کە پێویستە گرنگی تەواو بدرێت بە چارەسەرکردنی کەموکوڕی و کێشەکانی پارێزگاکە و هەموو پێداویستییەکانی هاووڵاتیان دابین بکرێت، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە رەوشی ئابوری و هەژاری و بێکارییەوە هەیە، ئەویش لەپێناو باشترکردنی بژێوی هەمووان و رەخساندنی هەلی کار و هێنانی وەبەرهێنان.
سەرۆك کۆمار دوپاتیکردەوە، سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە عێراقدا هەیە و پێویستە سود لەم سەقامگیرییە ببینرێت بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە پێویستەکانی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی پێشکەوتنی گشتگیر لەوڵاتدا. ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێك لەڕێگەی میدیاکان یاخود هەندێك لایەنەوە وێنەیەکی خراپ سەبارەت بە بارودۆخی عێراق دەگوازنەوە، ئێمەش کارمان کردووە بۆ گەیاندنی وێنەی بارودۆخی گەشاوەی عێراق لەکاتی سەردان و بەشداریکردنەکانمان لەکۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکاندا.
سەرۆك کۆمار رونیشیکردەوە، سەرۆکایەتی کۆمار لیژنەیەکی پێکهێناوە کە نوێنەرانی سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و راوێژکاریی ئاسایشی نەتەوەیی لەخۆدەگرێت و چەندین کۆبونەوەیان ئەنجامداوە و دەرئەنجامەکەی بوەهۆی ئازادکردنی زیاتر لە (12) هەزار دەستگیرکراو و راگیراو، کە ماوەی سزاکانیان تەواوبوە یاخود لەلایەن دادگای تەمییزەوە هەڵوەشێندراوەتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکایەتی کۆمار ژمارەیەك پڕۆژەیاسای گرنگی پێشکەش بەئەنجومەنی نوێنەران کردوە و کار بۆ پەسندکردنیان دەکات لەداهاتودا.
هەر لە کۆبونەوەکەدا، سەرۆك کۆمار رونکردنەوەیەکی ورد و بەرفراوانی لەلایەن لێپرسراوانی باڵای حکومی و فەرماندە ئەمنییەکانی پارێزگاکەوە سەبارەت بە رێوشوێن و پلانەکانی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری پێشکەشکرا، هاوکات نوێنەرانی پارێزگاکە لە ئەنجومەنی نوێنەران رونکردنەوەیەکیان لەبارەی پێداویستییەکان و رەوشی خزمەتگوزاریی پارێزگای موسەننا، خستەڕو.
لەلایەن خۆیانەوە، پارێزگاری موسەننا و ئامادەبوانی کۆبونەوەکە خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانەکەی بەڕێز سەرۆك کۆمار دەربڕی و سوپاسیان کرد بۆ بایەخدانی بەبارودۆخی پارێزگا و هاووڵاتیانی. جەختیشیانکردەوە هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ بەرەوپێشبردنی رەوشی پارێزگاکە لە هەموو رویەکەوە.

تێبينيێك بنێرە: