ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد،سیگناڵێکی باش دەداتە بازاڕی کوردستان

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە هەولێر بەغدا کوردستان


Sep 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد، سیگناڵێکی باش دەداتە بازاڕی کوردستان  و هاوکات یارمەتی بوژاندنەوەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیش دەدات لە کەرتی تایبەتدا.

وابڕیارە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە و شارەزایەکی بواری ئابویش ڕایدگەیەنێت:"  ئەگەر وەزیری دارای عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر، لەسەر ئەو ناکۆکیەدارایانەی لە نێوان هەردولادایە بگاتە ڕێکەوتنێکی بنەڕەتی ئەوا سیگناڵێکی ئیجابی دەداتە بازاڕی هەرێم.

محەمەد حسەین، ڕۆژنامەنوس و شارەزای بواری ئابوری، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئەگەر ئەم هاتنەی وەزیری دارایی عێراق، بەئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بێت و لەڕوی تەکنیکییەوە ئەو پرسی طەوطین و هەژماری من و بە بانکی کردنی مووچەی مووجەخۆران چارەسەربکەن ئەوا سیگناڵێکی باش دەداتە بازاڕی کوردستان و هاوکات یارمەتی بوژاندنەوەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیش دەدات لە کەرتی تایبەتدا، چونکە سەرچاوەی سەرەکی ئەوپارەیەی دێتەبازاڕ مووچەی مووچەخۆران و خەرجییەکانی حکومەتە، کە هەردوکیان لە وەزارەتی دارایی عێراقەوەیەت، بۆیە ئەگەر ئەم سەردانە بێتەهۆی کە کۆتایی بەو ناکۆکیانەی نێوان هەردولابدات کە لەڕابردودا هەردولا یەکدییان پێ تۆمەتباردەکرد و لە کۆتایدا مووچەی مووچەخۆران دوادەکەوت بۆیە ئەگەر بێت و ئەم سەردانە دەرفەتبدات بۆئەوەی  کە لێک تێگەیشتنێکی زیاتر روستبکات لە نێوان هەولێر و بەغداد بەدڵنیاییەوە کریگەرییەکی زۆر باشی دەبێت.

وتیشی، ئەم لێک تێگەیشتنە کاریگەری باشی دەبێت لەسەر بازاڕی کوردستان، چونکە هەم ئەم کێشانە بەدەست بەرپرسانی هەولێر و بەغداوەیە و هەمیش چارەسەر لەلای ئەوانە، بۆیە ئەگەر ئەوان بگەن بەڕێکەوتنێک ئەوا دەرئەنجامەکەی زۆرباش دەبێت بۆ هەموو لایەک.

محەمەد حسین، ڕونیشیکردەوە:" بەداخەوە لە ڕاستیدا کێشەکان بونیان هەیە و ڕاستییەکە، هەم مەسەلەی خراپ ئیدارەدانی کەرتی دارایی گشتی لە هەولێر و لە بەغدا، کە ئەوە کێشەیەکی ڕوونە هەم مەسەلەی دواکەوتووی سیستمی دابەشکردنی مووچە، کە ئەوەش یەکێکە لەسەرچاوەکانی کێشەکان  و هەروەها هەبونی گەندەڵی لە هەردولا وایکردووە ئەم سیستمە کۆن و دواکەوتووە تائێستا بمێنێتەوە و تائێستاش بەرپرس و دام و دەزگا هەیە داکۆکی لەم جۆرە سیستەمە دەکات هاوکات سیاسەتی هەردولا ڕۆڵی هەیە و گومان دەکرێت بەشێک لە ململانێکان ئەوەی کە هەردولا لەسەر لە دابەشکردنی مووچە لەڕێگەی هەژماری من و بەغداد دەڵێت: دەبێت مووچە طەوطین بکرێت کێشەی سیاسی بێت و ئەگینا ئەو دوسیستەمە دوو ناولێنانی جیاوازن بۆیەک پرۆسە  و هەردوکیان یەک شتن، بەڵام شەڕی هەردولا لەسەر ئەوەیە لە کۆتایدا کێ کۆنترۆڵی مووچەی مووچەخۆران دەکات ئەگینا پرۆسە تەکنیکییەکە یەکشتە

محەمەد حسەین، ڕۆژنامەنوس و شارەزای بواری ئابوری، ئاشکرایکرد:" ئەو دوو سیستەمەی کە هەولێر و بەغدا داوادەکەن لەڕێگەیەوە مووچە دابەشبکەن یەک شتە، بەڵام ناکۆکییە سیاسیەکان و هاوکات  ململانێی نێون دەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغدا لەسەرئەوەی کامیان دەست بەسەر مووچەدا دەگرن ڕۆڵی هەیە، هەمیش  گەندەڵی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت و لەگەڵ ئەوەشدا دامودەزگای گەورە هەیە کە بەرژەوەندییان لەوەدایە کە سیستەمی بانکی پێشکەوتووی دیجیتاڵکراونەبێت لەم وڵاتەدا و هەرپشت بە بەسیستەمە کۆنەکە ببەسترێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران کە هەمو ئەمانە بەیەکەوە ئەو ئاڵۆزیانەی دروستکردووە کە لە کۆتایدا مووچە مووچەخۆرانی هەرێم دوادەکەوێت.