سەد هەزار پەنجەماسی خرایە بەنداوی گۆمەسپان و ئاوە سپی

(0) / / كوردستان / پەنجەماسی ڕوانگە ئابووری کوردستان


Sep 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ئەمساڵ لەپڕۆژەی گرنگیدان به سامانی ماسی زیاتر لە 600 هەزار پەنجەماسی بەرهەم هاتوو خرایە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، بڵاویکردەوە:" وەک دوا قۆناغ رۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٩/٥ بە ئامادەبوونی پشتیوان ئەحمەد ب.گ. دیوان، بەڕێوەبەری سامانی ماسی و قایمقامی پیرمام و بەڕێوەبەری راهێنانی کشتوکاڵی و نوێنەری ب.گ. بەنداوەکان، (١٠٠٠٠٠) سەد هەزار پەنجە ماسی لەڕێگای دوو تیم خرایە بەنداوەکانی (کۆمەسپان و ئاوەسپی).

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەشکردووە:"لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتمان و بەمەبەستی گرنگی دان بەزیاد کردنی سامانی ماسی کە خواردنی گۆشتی ماسی خۆراکی سەرەکی بەشێک لەخێزانەکانە و بۆتە سەرچاوەی بژێوی بۆ بەشێکی تری خێزانەکان  بەسەرپەرشتی بێگەر تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی کشتوکاڵی /هۆبەی پەنجە ماسی لەم ساڵدا زیاتر لە 600000 پەنجە ماسی بەرهەم هێنراوە، بەسەرپەرشتی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و لەڕێگای بەێوەبەرایەتیە گشتیەکانی دیوان و ڤێتێرنەری و بەنداوەکان بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنای کشتوکاڵی و بەڕێوەبەرایەتی پەنجەماسی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ڤێتێرنەری، دابەش کران.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، ئاشکرایشیکردووە:"لەقۆناغەکانی پێشودا پەنجە ماسی خرایە بەنداوەکانی(دوکان و دەربندیخان لە سلێمانی، پریس لەهەڵەبجە، چەمەرگە لەهەولێر، خەنکێ لە دهۆک، ئەشکان زاخۆ) و هەروەها لە ئێستادا رەزامەندی وەرگیراوە بۆ وەگڕخستنەوەی پڕۆژەی پەنجەماسی لە دوکان و دهۆک.