ئێران؛ کردەوەی خۆکوژی ڕولەزیادبون دەکات
(0) /
ڕوانگە - پۆلیسی ئێران بڵاویکردەوە:"خۆکوشتن لە ئێران زیادیکردووە و ساڵانە زیاتر لە 4000 کەس بە رووداوی خۆکوشتن گیان لەدەستدەدەن
لە رۆژی جیهانیی رێگریکردن لە خۆکوژی وتەبێژی پۆلیسی ئێران، ئاشکرایکرد:"ساڵانە زیاتر لە 4000 کەس بە رووداوی خۆکوشتن لە ئێران گیان لەدەستدەدەن، لەنێوان 10 تاوەکو 20 هێندەش تووشی زیانی تەندروستی دەبن.
سەعید مونتەزەرەلمەهدی، وتەبیژی پۆلیسی ئێران رۆژی یەکشەممە 9ی ئەیلوولی 2024 بەبۆنەی رۆژی جیهانیی رێگریکردن لە خۆکوژی ئامارێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ساڵانە زیاتر لە 4000 کەس بە رووداوی خۆکوشتن لە ئێران گیان لەدەستدەدەن، لەنێوان 10 تاوەکو 20 هێندەش تووشی زیانی تەندروستی دەبن.
وتەبیژی پۆلیسی ئێران، ئاماژەی بەوەشکرد:" بۆ رێگریکردن و کەمکردنەوەی رووداوی خۆکوشتن پێویستە هێڵی گەرمی فریاگوزاری لە سەرانسەری وڵاتدا فراوان بکرێت، ژمارەی ناوەندەکانی تەندروستیی دەروونی زیاتر بکرێن، هەر جۆرە بیرکردنەوە و وشەیەک کە گوزارشت لە خواستی خۆکوشتن بکات (بەتایبەت لە هەرزەکاران و گەنجاندا) پێویستە بە جیدی وەربگیرێت، هەروەها پێویستە قوتابخانە و زانکۆ و میدیاکان بەهێزکردنی تواناکانی زیرەکیی سۆزداری لە فێرخوازان و بینەردا بە جیدی وەربگرن.
سەعید مونتەزەرەلمەهدی، وتەبێژی پۆلیسی ئێران، ئاشکرایشیکرد:"دەرئەنجامە خراپەکانی خۆکوشتن تەنیا تایبەت نییە بە قوربانییەکان و بنەماڵەکانیان، بەڵکو کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگەش دەبێت.
.

تێبينيێك بنێرە: