لێدوانی قوباد تاڵەبانی لەبارەی دەزگای چاودێر

(0) / / كوردستان / ڕوانگە قوباد تاڵەبانی چاودێر


Sep 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند؛ خاوەدارێتی بینای دەزگای چاودێر و هەموو ئەو کەرستە و کەلوپەلانەی کە لەناو ئەو بینایەدابوون هەرهەمووی بە پارەی یەکێتی کڕدراوە و هی یەکێتییە.

لە بارەی دەستبەسەرداگرتنی دەزگای چاودێر لە سلێمانی کە مەلا بەختیار سەرپەرشتی دەکرد، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاندئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویداوە هیچ شتێک نییە بەرامبەر بەکەسێک، بەڵکو ئەوە بارەگایەکی یەکێتییەو  گەڕاندومانەتەوە بۆیەکێتی.

وتیشی: خاوەدارێتی ئەو بینایە و هەموو ئەو کەرستە و کەلوپەلانەی کە لەناو ئەو بینایەدابوون هەرهەمووی بە پارەی یەکێتی کڕدراوە و هی یەکێتییە و تەنها ئەوەمان کردووە کە خاوەنداریەتییەکەیمان گەڕاندۆتەوە بۆ یەکێتی.

قوباد تاڵەبانی، ڕونیشیکردەوە: هەرکەسێکی دیکەش لەو شوێنە بوایە هەرهەمان لێپرسینەوەمان بەرامبەری دەکرد، چونکە لێپرسینەوەکە بەرامبەر بە شەخسێک نەکراوە.