وادەی گەیشتنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / بەشیر حەداد


Jun 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان وتی پێشبینی دەکەم تا کۆتایی ئەم مانگە شایستە داراییەکانی شەش مانگی ڕابردوو بگاتە هەرێمی کوردستان.

بەشیر حەداد وتی کە لە کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق پێی وتین کە دوو تیم لە سلێمانی و هەولێر بە هەماهەنگی لە گەڵ چاودێری هەرێم سەرقاڵی کارن بۆ وردبینی و لە کارەکان ڕازی بوو و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە بەغدا قەناعەت بەوە بهێنێت کە ژمارەکانی حکومەتی هەرێم ڕاست و درووستن.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی کە ئەگەرێکی بەهێز هەیە پارەی شەش مانگی ڕابردووی هەرێم پێش کۆتایی ئەم مانگە لە بەغداوە بگاتە هەولێر.

بەشیر حەداد لە هەمان کاتدا وتی کە هێشتا مەترسییەکان ماون و گرنگ ئەوەیە کە کۆڵ نەدەین و سەرجەم لایەنە کوردییەکان لە بەغدا پێکەوە هاوکار بن./.