بەشیر حەداد چی لە سەر ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت؟

(0) / / ئاسیا / بەشیر حەداد


Oct 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی دووەمی پەرلەمانی عێراق وتی کە ئەم خولەی پەرلەمان لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو کە نیوەی یاسا گرنگە دەستوورییەکان جێبەجێ بکات.

بەشیر حەداد وتی کە ئەو یاسا گرنگانەی کە ماون بۆ خولی داهاتوو دەمێننەوە، وەک چۆن کە لە خولەکانی پێشووتریش ئەوە مایەوە، ئەگەر بارودۆخی سیاسی باشتر بێت و هاوپەیمانییەکی بەهێز پێک بهێندرێت، لەوانەیە یاساکان دەربکرێن، ئەویش پەیوەستە بە سازان و هاوسەنگی سیاسی.

ناوبراو هەروەها لە سەر هەڵوەشانەوەی پەرلەمانیش وتی: ئەگەر هەڵبژاردن کرا و لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە ئەنجامەکەی پەسەند نەکرا یان هەڵبژاردن لە بەر ئەوەی کە تانەی زۆری لە سەرە هەڵبوەشێتەوە، ئەوا ئەم پەرلەمانە هەڵوەشاوە دەگەڕێتەوە سەر کاری خۆی./.