ئەمرۆ گەرمترین رۆژی ساڵە
(0) /
ڕوانگە - کەشناسی هۆشداری دەدات کە ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی ساڵ دەبێت لە هاوینی ئەمساڵ، کە چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە، 10-9-2024، یەکێک دەبێت لە گەرمترین رۆژەکانی ساڵ کە لە زۆربەی رۆژەکانی مانگی 7-8ـی ڕابردوو گەرمتر دەبێت.
كەشناسی ئاشکراشی کردووە، ماوەی ئەو گەرمایە تەنها چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت لە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەرۆ دەست پێدەکات تا کاتژمێر 5ـی ئێوارە.
پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم رایگەیاندبوو، ئەم دوو رۆژە پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە بەرزی دەمێنێتەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 45 پلەی سیلیزی و نزمترینیش حاجی ئۆمەران دەبێت بە 32 پلەی سیلیزی.

تێبينيێك بنێرە: