ڕێنمای نوێ لەبارەی خوێندنی دیبلۆمی پیشەیی بڵاو دەکرێتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە خوێندنی دبلۆم کوردستان خوێندنی باڵا


Sep 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕێنمایی خوێندنى دیپلۆمى پیشەیی لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕایگەیاند:"
بەپێی نوسراوێک کە واژوی دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى ژمارە (٦)ى ساڵى ٢٠٢٤ى تایبەت بە ڕێنمایی خوێندنى دیپلۆمى پیشەیی لە هەرێمى کوردستان دەرچواند.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاشکرایشیکرد:"
ئامانج لە دەرکردنى ئەم ڕێنماییە ڕێکخستن و گەشەپێدانى بازاڕى کارى هەرێمى کوردستان و ئامادەکردنى کادیرى لێهاتوى خاوەن تواناو کارامەیی و بەرپرسیارە بەرامبەر کۆمەڵگەو خاوەن کارو پیشە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕونیشیکردۆتەوە:" لە ڕێگەى ئەو ڕێساو یاسایانەى کە زەمینەى بەستنەوەى بازاڕى کارى کوردستان بە زانکۆ و پەیمانگەکان و بەدیهێنانى ئامانجە گشتى و تایبەتەکانى خوێندن دەرەخسێنێت.