بورهان شێخ ڕەئوف: سەردانەکەی پزیشکیان، کاریگەری ئیجابی دەبێت لەسەر ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران و هەرێمی کوردستان
(0) /
ڕوانگە - لە بارەی گرنگی سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان بۆ عێراق و دواتریش سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر و سلێمانی و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە بورهان شێخ ڕەئوف، چادێری سیاسی بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" بێگومان یەکەم سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ عێراق ئەمە سەرەتایەکی باشە و یەکەم سەردانی دیبلۆماسییەتی دوای دەستبەکاربونی وەک سەرۆککۆماری جمهوری ئیسلامی ئێران و وە هەموویمان دەزانین ئێران و عێراق پەیوەندییەکی مێژووی زۆر قوڵ لە نێوانیاندایە و زۆر پەیوەندی و بەرژەوەندی هاوبەشیان پێکەوەهەیە و هەروەها ئەمن و ئاسایشی هاوبەشیان هەیە.
وتیشی:" ئەوەی تایبەتە بە هەرێمی کوردستان لەماوەی ڕابردوودا ئێران ڕۆڵی نێوەندگیری و نزیککردنەوەی بیروبۆچونەکانی داوە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەسیاسییەکان لە بەغداد.
بورهان شێخ ڕەئوف، ڕونیشیکردەوە:" بێگومان لە ئێستاشدا ئەم سەردانە کاریگەری ئیجابی دەبێت لەسەر ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانیش لە لایەکی دیکەوە.
بورهان شێخ ڕەئوف،ئاشکرایشیکرد:" دکتۆر مەسعودی پزیشکیان بۆخۆی دکتۆر و سیاسەتمەدارێکی نوێ و ڕیفۆرمخوازێکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و دیدو تێڕوانینی جیاوازی بۆ سیاسەتی نێودەوڵەتی و پەیوەندی نێوان ئێران و وڵاتانی دونیا و هەرێمی کوردستان عێراقیش هەیە و بۆ خۆی زمانی کوردی و ئازەری و زمانەکانی دیکە دەزانێ و شارەزای باشی پەیوەندییەکانی نێوان گەلانی ناوچەکەیە و بەشێکی ژیانی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا ژیاوە و کە بێگومان هەموو ئەمانە کاریگەری دەبێت بۆچارەسەرکردنی ئەو کێشەو قەیرانانەی کە لەڕابردوودا لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێراندا هەبووە.

تێبينيێك بنێرە: