مەسعود بارزانی، بەفەرمی بانگهێشتی تاران دەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە بارزانی مەسعود بارزانی ئێران پزشیکشیان


Sep 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لەکۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئەیلوولی 2024 لە شاری هەولێر ، لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و هەر لەو کۆبونەوەیەدا، پزیشکیان سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆك بارزانی كرد بۆ سەردانیكردنی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران

هەر لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممە، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە.