سۆران؛ خولێکی چوار ڕۆژە بۆ ژمارەیەک لە ژنانی ناوچەکە دەکرێتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ژنان کوردستان پەروەردە ڕاهێنان


Sep 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری ژنانی ناوچەکە و ڕەخساندنی هەلی کار بۆیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی USAID، و بە جێبەجێ کردنی رێکخراوی UNDP لە رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٤/۹/۱۲ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران/ فاکەلیتی زانست لە زانکۆی سۆران، خولی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی بۆ (۲۳) ئافرەتی دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵ کراوەتەوە
 
ئامانج لەم  خولە  پەرەپێدانی تواناکانی ئافرەتانە تا بتوانن لە داهاتوودا پشت بەخۆیان ببەستن لە رێگە دروست کردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان بە دروستکردنی پڕۆژەی بچووک.
 
شایەنی باسە ئەم خولە بۆ چوار ڕۆژی لەسەر یەک بەردەوام دەبێت.