سەرکردەی نوێی بوکوحەرام دەستنیشان کرا

(0) / / ئەفریقیا / بوکوحەرام


Jun 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

گرووپی تیرۆریستی بوکوحەرام لە نایجڕیا کوژرانی سەرکردەکەیی لە شەڕ و پێکدادان لە گەڵ داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریقا پشتڕاست کردەوە و جێگرەوەیەکی بۆ دەستنیشان کرد.

گرووپی تیرۆریستی بوکوحەرام گرتەی ڤیدیۆیی کوژرانی ئەبوبەکر شکوی سەرکردەی خۆیی بڵاو کردەوە کە 6 ی ئەم مانگە لە شەڕ و پێکدادان لە گەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریقا کوژراوە.

باکورا مودۆ وەک سەرکردەی نوێی بوکوحەرام دەستنیشان کراوە.

پێشتریش ئەبو مەسعەب بەرناوی سەرکردەی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریقا ڕایگەیاندبوو کە ئەبوبەکر شکوی لە ترسی بەدیلگرتنی لە لایەن داعشەوە، خۆیی تەقاندووەتەوە./.