چوار تیرۆرست دەستگیرکران
(0) /
ڕوانگە - لە ڕاگەیەنراوێکدا، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، بڵاویکردەوە:" کە بەهاوکاریی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، چوار تیرۆریستیان لەسلێمانیو ئەنبار دەستگیرکردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو:" لەچوارچێوەی پاراستنی هەماهەنگیو هاوکاریی نێوان دەزگای دژە تیرۆرو بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایش لەهەرێمی کوردستان، توانیویانە دوو تیرۆریست لەپارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقی باسی لەوەشکرد، "لەبەردەوامیی هەڵمەتو پشکنینەکانی دەزگای دژەتیرۆر شەش بۆمبی چێندراویان تەقاندەوە لەگەڵ دوو پشتێنی تەقەمەنی هەروەها لەپارێزگای ئەنباریش دوو تیرۆریستیان دەستگیرکردووە، هەروەها ڕونیشیانکردۆتەوە کە دەزگای دژەتیرۆر بەردەوامە لەئەرکە تایبەتەکانیان لەپارێزگا جیاوازەکانی عێراقدا.
تێبينيێك بنێرە: