ئیدارەی گەرمیان، ناوی پاڵێوران بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بڵاوکردەوە
(0) /
ڕوانگە - ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە کە لیژنەی دامەزراندنی ئیدارەی گەرمیان داوا لەم کەسانە دەکات کە ناویان هاتوە لە کات و شوێنی دیاریکراو بە بەڵگەنامەی پێویست و ئاماژە پێکراو بەپێ ئەم خشتەیەی لای خوارەوە ئامادە بن بەمەبەستی چاوپێکەوتن.
بەشەکان و ڕۆژی چاوپێکەوتن
- ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٢ و ٢٣ی ٩ی ٢٠٢٤ (شۆفێر+ پرسگە + کارگوزاری و باخەوان) کاتی چاوپێکەوتن کاتژمێر (١٠:٠٠ بۆ ١:٠٠).
- ڕۆژانی سێشەممە و چوار شەممە ، ڕێکەوتی ٢٤ و ٢٥ی ٩ی٢٠٢٤ (پەیوەندیەنێودەوڵەتییەکان+ ڕاگەیاندن+ زانستە مرۆڤایەتییەکان+ ڕوپێوی + ئەندازیاری شارستانی) کاتی چاوپێکەوتن کاتژمێر (١٠:٠٠ بۆ ١:٠٠).
- پێنج شەممە و یەکشەممە، ٢٦و٢٩ی ٩ی ٢٠٢٤ (ژمێریاری + IT ) کاتی چاوپێکەوتن کاتژمێر (١٠:٠٠ بۆ ١:٠٠).
- دووشەممە و سێشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی ٩ و ١ی١٠ ی ٢٠٢٤ (یاسا+ کارگێری+ ئینگلیزی ) کاتی چاوپێکەوتن کاتژمێر (١٠:٠٠ بۆ ١:٠٠).
شوێنی چاوپێکەوتن : هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری گەرمیان- شەهیدان- بەرامبەر مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب
پێداویستییەکان بەشێوەی (ڕەسەن- ئەسڵی) و (کۆپی - استنساخ)
١ – کارتی نیشتمانی (پاڵێوراو و ناسنامەی ئەندامانی خێزان)
٢ – کارتی زانیاری
٣- بڕوانامە یان پشتگیری بڕوانامە
٤-فەرمانی وەزاری کاری خۆبەخشی،ئەگەر هەبوو.
٥- کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید، پێویستە ناسنامەی شەهید یان پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ خۆیان بهینن.
تێبينيێك بنێرە: