سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەم نزیکانە وادەی کۆتاییهاتن بە ئەرکی هاوپەیمانان ڕادەگەیەنین
(0) /
ڕوانگە - سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەخت لەوەدەکاتەوە کە بونی داعش لە عێراق چیتر مەترسی دروست ناکات و بەم نزیکانە وادەی کۆتایهاتنی ئەرکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە وڵات ڕادەگەیەنن.
محمەد شیاع سودانی، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگ، باسی لە کۆتایهاتنی ئەرکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی کرد وتی" عێراق هەمان عێراقی ساڵی ٢٠١٤ نییە و داعش نابێتە مەترسییەکی جدی بۆ سەر مەترسی ئاسایشی عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا و کۆبونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن، بە ڕونی باسی لە کۆتایهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانێتییەکە کردوە، لە ئێستادا وادەکەی دواخراوە، بەڵام دڵنیایدا لەوەی بەم نزیکانە وادەکەی ڕادەگەینرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە کۆنگرەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش کە بڕیارە بەم نزیکانە لە واشنتۆن ئەنجام بدرێت، باس لە کۆتایهێنان بە ئەرکەی هاوپەیمانێتێکە دەکەن.
سودانی جەختیشی لەوەکردەوە، پەیوەندیە ستراتیژی و سەربازیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبێت و ئەمریکای وەک هاوپەیمانێکی گرنگ وەسف کرد.
تێبينيێك بنێرە: