دوو لایەن لە ئیسرائیل لە پشت تەقینەوەکانی لوبنانەوەن

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە لوبنان ئیسرائیل پەیجەر


Sep 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، ڕایگەیاندووە:" بۆردومانکردنی هەزاران ئامێری پەیوەندییەکانی حزبوڵڵا (پەیجەر) لە لوبنان لە پشت "دوو لایەنەوە بووە لە ئیسرائیل"، سەرەڕای بێدەنگی ئیسرائیل سەبارەت بەم هێرشانە تا ئێستا.

تۆڕە ئەمریکییەکە ڕایگەیاندووە کە بەئامانجگرتنی ئەندامانی حزبوڵڵا لە سەرتاسەری لوبنان "ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) و سوپا بووە و تۆڕەکە وردەکاری زیاتری سەبارەت بە پەیوەندی ئیسرائیل بە تەقینەوەکانەوە ئاشکرا نەکردووە.

تاقمی هەسەدە (کە لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەدا وەک گرووپێکی تیرۆریستی پۆلێن کراوە) ئیسرائیلی بە بەرپرسیار زانی لە تەقینەوەکان، لە کاتێکدا ئەم دووەمیان هیچ لێدوانێکی سەبارەت بەو ڕووداوە نەدا.

ئامارە فەرمییەکانی لوبنان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە ئەنجامی تەقینەوەکان ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی دوو هەزار و ٨٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.  وەزیری چاودێری تەندروستی، فیراس ئەلعەبیاد، ڕوونیکردەوە کە "دۆخی نزیکەی ٢٠٠ کەسیان ناجێگیرە و پێویستی بە نەشتەرگەری یان وەرگرتن لە بەشی چاودێری چڕ هەبووە و زۆربەی برینەکانی تەقینەوە لە دەموچاو و سک و دەست و چاوەوەیە

وەزیری تەندروستی لوبنان لە حکوومەتی چاودێر، فیراس ئەلعەبیاد، ئەوەی ڕەتکردەوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکانی پەیجەر کە لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکەدا ڕوویدا، بۆ ١١ کوژراو و زیاتر لە چوار هەزار کەس،  ئاماژەی بەوەشکردووە: "زۆربەی ئەو برینانەی تۆمارکراون بەسەر دەم و سک و دەست و چاودا دابەشکراون و زۆرێک لە برینەکان ئاراستەی ژوورەکانی نەشتەرگەری کراون بۆ وەرگرتنی چاودێری پێویست.

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی نەناسراوەوە، لەنێویاندا ئەمریکییەکان، نووسیویەتی "ئیسرائیل پێش ئەوەی بگەنە لوبنان دەستکاری لەگەڵ پەیجەرەکاندا کردووە، بە چاندنی بڕێکی کەم لە تەقەمەنی لەناو هەریەکەیاندا

تەقینەوە وێرانکەرەکان کە ئامێرەکانی پەیوەندی پەیجەری حزبوڵای لوبنانیان کردە ئامانج و کوژرانی نۆ کەس و برینداربوونی زیاتر لە دوو هەزار و ٨٠٠ کەسی دیکە، پرسیاری قووڵی لەبارەی نیازی ڕاستەقینەی ئیسرائیل و ئایا ئەم پێشێلکارییە ئەمنییە بەشێکە لە ستراتیژییەکی فراوانتر کە ئامانج لێی هەڵئاوسانی ناوچەکەیە؟
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی، فەرمانەکە نزیکەی ٣ هەزار ئامێری لەخۆگرتووە کە زۆربەیان مۆدێلی “AP924” بوون.

لای خۆیەوە کۆمپانیای تایوانی "گۆڵد ئەپۆلۆ" ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، پەیجەرە تەقینەوەکان "لەلایەن ئەوەوە دروست نەکراون، بەڵکو لەلایەن کۆمپانیایەکی دیکەوە بەناوی (BAC) دروستکراون، کە مۆڵەتی بەکارهێنانی نیشانە بازرگانییەکەی هەیە".

وێنەی ئەو ئامێرە لەناوچووانە کە لەلایەن ئاژانسی ڕۆیتەرزەوە شیکاری بۆ کراوە، دیزاین و ستیکەرەکانیان دەرکەوتووە کە لەگەڵ ئەو ئامێرانەدا یەکدەگرێتەوە کە لەلایەن کۆمپانیای گۆڵد ئەپۆلۆوە دروستکراون.