پزیشکیان کوردێکی سوننەی بۆ پارێزگاری کوردستان دیاری کرد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان ئارەش لهۆنی کوردستانی سنە


Sep 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  کابینەی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، "ئارەش لهۆنی" بۆ پارێزگاری کوردستان دیاری کرد.

فاتیمە موهاجرانی وتەبێژی کابینەی چواردەهەمی ئێران ڕایگەیاند "ئارەش لهۆنی" وەکوو پارێزگاری کوردستان هەڵبژێردراوە.

ئارەش لهۆنی کورد و ئەهلی سوننەیە.

ئارەش لهۆنی لەدایکبووی1354 لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشانە، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای ئابووری نێودەوڵەتیە و لە یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران بە نوێنەری پاوە، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی و ڕوانسەر هەڵبژێردرا.

سەرپەرشتی مانگی سووری کرماشان، قایمقامی جوانڕۆ، بەرپرسی گشتی بودجەی مانگی سوور، ئەندامی شۆرای شاری سنە، کارگێڕی مانگی سووری پارێزگای کوردستان، ئەندامی شۆرای باڵای مانگی سوور و جێگری کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان لە کارنامەی کاری لهۆنی دایە.