بەهۆی هەورەبروسكەوە کچ و مامێک لە چۆمان سوتان
(0) /
ڕوانگە - ئەمڕۆ هەینی لە قەزای چۆمان لەگەڵ دەستپێکی یەکەم شەپۆلی باران بارینی پاییزی ئەمساڵ، کچ و مامێک، بەهۆی هەورەبروسكەوە سووتان.
ئەحمەد حەسەن بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای چۆمان، ئەمڕۆ ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" بەهۆی هەورە بروسکە کچێک و مامێکی بریندار بوون کە بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەیان، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران".
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، مامەکە تەمەنی نزیکەی (٢٢) ساڵ بووە و برازاکەشی تەمەنی (١٤) ساڵە.
تێبينيێك بنێرە: