دەبێت پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپێشی پێشەوەی بایەخ پێدانەكانی حكومەت بێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان خوێندن پەروەردە خوێندنی باڵا


4 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە ڕاگەیێندراوێکدا کە بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت:"دەبێت پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان دەست پێبکات و هەروەها داوادەکەن،مووچەی مامۆستایان لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت.

هەر لەو ڕاگەیێندراوەی ، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا ئاماژە بەوەکراوە:"کە  لە پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2024-2025دا نزیکەی دوو ملیۆن قوتابی و خوێندکار بە بەشداری زیاتر لە 170 هەزار مامۆستا لە قوتابخانەکان، زانکۆ و پەیمانگەکان دەخوێنن، یەکێتی مامۆستایان وێڕای پیرۆزبایی لە قوتابیان و مامۆستایان رایشیگەیاندووە، "جەخت لە داواكاری و مافەكانی مامۆستایان دەكەینەوە و دەخوازین پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپێشی پێشەوەی بایەخ پێدانەكانی حكومەت بێت و هەموو توانایەکی مادی و مەعنەوی بۆ فەراهەم بكات.
 
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەوەشی خستۆتەڕوو:" چارەسەركردنی كێشەی مووچە و پێدانی بەشێوەیەكی مانگانە لەكاتی خۆیدا و هەروەها  پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەبێت دەستپێبکاتەوە و هەروەها وێڕای پیرۆزباییمان لە مامۆستایانی وانەبێژ بە بۆنەی بوونیان بە مامۆستای گرێبەست، داواكارین كە بە یەكجاری و بە هەمیشەیی بكرێن و دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانیش لەهەموو ئەو پێشینانەی لە بانکە فەرمییەكان دەدرێت لێیەوە سوودمەند بن، ئەمە جگە لەوەی کە  گرنگە بە زووترین كات زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران دابەش بكرێت و راستەوخۆ خزمەتگوزاری بۆیان بگەیێندرێت.