لوبنان؛ ڕۆژی دووشەممە خوێناویترن ڕۆژی ئەو وڵاتەبوو
(0) /
ڕوانگە - لەئاکامی هێرش و پەلامارەکانی ڕۆژی دووشەممە لەلایەن سوپای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، نزیکەی 2000 هاوڵاتی بونەقوربانی.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان، بڵاوی کردەوە:" لەو ژمارەیە 492 کەسیان گیانیان لەدەستداوە کە 35یان منداڵن، و هەزار 645 کەسی دیکەش برینداربوون، کە ئەوەش خوێناویترین رۆژ بوو لە لوبنان لەدوای ساڵی 2006ەوە.
سوپای ئیسرائیل، ئاشکرایکردووە:" ئەوان هێرشیان کردووەتە سەر هەزار و 300 ئامانجی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنان و مووشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەکانی ئەو گرووپەیان لەناوبردووە.هەروەهائاماژەی بەوەشکردووە:" حیزبوڵڵا ئەم موشەکەکانی لە ناوەندی شار و تەنانەت لە ناوچە نیشتەجێبووەکانیش دانابوو، بەم شێوەیە خەڵکی مەدەنی وەک "قەڵغانی مرۆیی" بەکارهێنابوو". تۆمەتێک کە حیزبوڵڵا و وەزیری تەندروستی لوبنان رەتی دەکەنەوە.
لەبەرامبەریشدا حیزبوڵڵا 200 مووشەکی ئاراستەی باکوری ئیسرائیل کرد. دوێنێش مووشەکی حیزبوڵڵا لە حەیفا کەوتەخوارەوە، ئەمەش نیشانیدا کە گەورەترین بەندەری بازرگانی ئیسرائیل لە ژێر هەڕەشەی حیزبوڵڵادایە. ئەم بابەتە بووە هۆی ئەوەی ئەمڕۆ نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتی حەیفا بچنە پەناگە.
تێبينيێك بنێرە: