کەشناسی هەرێم کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ڕاگەیاند
(0) /
ڕوانگە - پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەندێک جار بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەنەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٣٤
سلێمانی: ٣٣
دهۆک: ٣٣
زاخۆ: ٣٣
هەڵەبجە: ٣٥
کەرکوک: ٣٦
سۆران: ٣٢
حاجی ئۆمەران: ٢٥
گەرمیان: ٣٨
تێبينيێك بنێرە: