سێ بڕیاری حکومەتی عێراق لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی لوبنان
(0) /
ڕوانگە - سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٤ چەند بڕیارێکی له بهرژهوهندی هاوڵاتییانی لوبنان دهركرد کە لە یهكێك له بڕیارهكاندا هاتووە" ڤیزا بهخۆڕایی دەدرێت بهو هاوڵاتیانهی لوبنان كه دهیانهوێت گهشت بۆ عێراق بكهن".
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و تێیدا هاتووە" لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە کە ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ ئەو هاوڵاتییە لوبنانییانەی لە عێراق ئامادەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە گەشتکردن بێت بۆ ماوەی ٣٠ی ڕۆژ و دووبارە درێژکرایەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە بڕگەکانی یاسای نیشتەجێبوون ژمارە (٧٦ی ساڵی ٢٠١٧)، بەهۆی ئەو بارودۆخەی گەلی لوبنان پێیدا تێدەپەڕێت".
هەروەها لە ڕێنماییەکاندا هاتووە" ئەو هاوڵاتییە لوبنانییانەی کە لە ئێستادا سەرپێچی یاسا دەکەن، لەو سزایانە بێبەری بکرێن کە لە یاسای سەرەوەدا هاتووە، هاوکات مۆڵەتی چوونە ژوورەوەی ئازاد بە هاوڵاتییانی لوبنانی کە دەگەنە دەروازە سنوورییەکانی عێراق بەردەوامە".
تێبينيێك بنێرە: