سەرۆک کۆماری عێراق ئیدانەی دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل دەکات بۆسەر لوبنان
(0) /
ڕوانگە - لە بەیاننامەیەکدا دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق:" ڕایگەیاند:" دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل بۆسەر گەلی لوبنان،ئاماژەیەکە بۆ پێشهاتێک و دەرئەنجامێکی مەترسیدار بۆ ناوچەکە بە گشتی.
وتیشی:"بەتوندی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە دەکەین کە ڕووبەڕووی گەلی لوبنانی برا بووەتەوە و سەدان شەهید و برینداری سیڤیلی لێکەوتۆتەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق، ڕونیشیکردەوە:"داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ ڕاگرتنی جەنگ لەدژی گەلی فەلەستینی برا لەکەرتی غەززە و ناوچەکانی دیکەی فەلەستین
دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق،
ئاماژەی بەوەشدا:"پێوستە هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی وەربگیرێت بۆ ڕێگریکردن لەتەشەنەکردنی دەستدرێژییەکان کەبارودۆخی ناوچەکە بەرەو سیناریۆیەکی مەترسیدار ڕاپێچ دەکات و ئەم جەنگە لەبەرژەوەندی هیچ لایەکدا نیە و پێویستیشە ڕێگری بکرێت لە پەرەسەندن و فراوانبوونی جەنگ بۆ سەر لوبنان یان هەر ناوچەیەکی دیکە.
دەقی بەیاننامە کەی سەرۆک کۆماری عێراق...
بەتوندی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە دەکەین کە ڕووبەڕووی گەلی لوبنانی برا بووەتەوە و سەدان شەهید و برینداری سیڤیلی لێکەوتەوە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ پێشهاتێک و دەرئەنجامێکی مەترسیدار بۆ ناوچەکە بە گشتی و جەختیش لەپشتیوانی عێراق بۆ هەردو گەلی برا لە فەلەستین و لوبنان دەکەینەوە.
هەڵوێستی نەگۆڕ و پتەوی خۆمان دووپات دەکەینەوە سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی ئەو دەستدرێژییە و پێویستیی وەستاندنی بەزووترین کات و داواش لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ ڕاگرتنی جەنگ لەدژی گەلی فەلەستینی برا لەکەرتی غەززە و ناوچەکانی دیکەی فەلەستین.
لەمیانەی ئەم پەرەسەندنە مەترسیدارانەدا، داوا دەکەین پێوستە هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی وەربگیرێت بۆ ڕێگریکردن لەتەشەنەکردنی دەستدرێژییەکان کەبارودۆخی ناوچەکە بەرەو سیناریۆیەکی مەترسیدار ڕاپێچ دەکات و لەبەرژەوەندی هیچ لایەکدا نیە و ڕێگریکردنیش لە پەرەسەندن و فراوانبوونی جەنگ بۆ سەر لوبنان یان هەر ناوچەیەکی دیکە، وجەختیش لەپێویستی فریاگوزاری بەپەلە بۆ زیانلێکەوتوان دەکەینەوە کە بەهۆی دەستدرێژییەکانەوە زیانییان پێگەیشتوە.
د.لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆماری عێراق
تێبينيێك بنێرە: