داوای دەستپێکردنەوەی بایکۆت دەکرێت
(0) /
ڕوانگە - لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانو فەرمانبەرانی ناڕازیی ڕایانگەیاند:"داوا لە مامۆستایان دەکەین نەچنهوه هۆڵهكانى خوێندنو بایكۆت بكهن، تا ئهوكاتهى موچهى مانگهكانى 8و 9 وهردهگرن.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو :" ئێمە وەک ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانو فەرمانبەرانی ناڕازیی هۆشداریدەدەینە حكومهتو بەرپرسان لەئەگەری جێبەجێنەکردنو بەدەمەوەنەهاتنی داواکاریەکانمان، ئەوا بایکۆتو ناڕەزاییەکانمان درێژەپێدەدەین.
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانو فەرمانبەرانی ناڕازیی ئاماژە بەوەشدەکەن:" ئەم دەسەڵاتە چێژ لەبرسیکردنو ملکەچکردنو دەوامکردنی بەزۆرەملێی مامۆستایانو فەرمانبەرانو هێزە سەربازییەکان دەبینن؛ هەربۆیە نایەنە ژێرباری جێبەجێکردنی داوا ڕەواو سەرەتاییەکانمان، تەنانەت ئامادەنین بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیش جێبەجێبکەن، کە کێشەی موچەی لهڕێگهی بەنیشتمانیکردنی موچەوە لهڕیشەوە چارەدەکرد.
دهقى بەیاننامەکەی ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانو فەرمانبەرانی ناڕازیی:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
مامۆستایانو فەرمانبەرانی مافخوراو
خوێندکارانی ئازیز
دایکانو باوکانی دڵسۆزو چاوەڕوان
وەک دەبینن دەسەڵاتی تاڵانکارو چاوبرسی بەهۆی نغرۆبون لەناو گێژاوی غەریزە نائینسانیو لەبننەهاتوەکانیان، وەک 10 ساڵی ڕابردوو، چێژ لەبرسیکردنو ملکەچکردنو دەوامکردنی بەزۆرەملێ کە (بەکۆیلەکردنی سەردەمییانە ناودەبرێت)ی مامۆستایانو فەرمانبەرانو هێزە سەربازییەکان دەبینن؛ هەربۆیە نایەنە ژێرباری جێبەجێکردنی داوا ڕەواو سەرەتاییەکانمان، تەنانەت ئامادەنین بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیش جێبەجێبکەن، کە کێشەی موچەی لهڕێگهی بەنیشتمانیکردنی موچەوە لهڕیشەوە چارەدەکرد.
بۆیە ئێمە وەک ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانو فەرمانبەرانی ناڕازیی ڕایدەگەیهنین:
1ـ داوا لەمامۆستایان دەکەین تا وەرگرتنی موچەی مانگەکانی هەشتو نۆ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بکەن.
2ـ لەهاوینی ئەمساڵ بۆ پرسی بەنیشتیمانکردنی موچەو گێڕانەوەی پلەبەرزکردنەوە سێجار سەردانی بەغدامان کردوە.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین، لەپێناو گەڕانەوەی مافی مامۆستایانو فەرمانبەرانو جێبەجێکردنی بڕیاری بەنیشتیمانیکردنی موچە (تهوتین)و گەڕانەوەی پلەبەرزکردنەوەی بەنایاسایی ڕاگیراومان، لەهەوڵەکانمان بەئاڕاستەی بەغدای پایتەخت بەردەوامدەبین، بۆ (دیدار لەگەڵ بەرپرسان، تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر حكومهتى هەرێم، بردنە بەغدای خۆپیشاندان).
هۆشداریدەدەینە حكومهتو بەرپرسان لەئەگەری جێبەجێنەکردنو بەدەمەوەنەهاتنی داواکاریەکانمان لەلایەن دەسەڵاتی کاربەڕێکەر ئەوا بایکۆتو ناڕەزاییەکانمان درێژەپێدەدەینو ڕێکاری مەدەنی هەستیارو گاریگەرتر دەگرینەبەر لەنێوانیاندا، گۆڕینی ئاڕاستەی ناڕەزایەتییەکان ڕوەو هەولێری پایتەختو مانگرتن لەخواردن لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکانو ئەنجومەنی وەزیرانو نوێنەرایەتی وڵاتان.
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانو فەرمانبەرانی ناڕازیی
24ى 9ى 2024
تێبينيێك بنێرە: