گەرمیان؛ هۆبەی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی  کفری کرایەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە گەرمیان کوردستان


Sep 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە ماراسیمێکدا بەئامادەبوونی وارسی شەهیدانی پۆلیس، هۆبەی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی  کفری سەربە بـەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی گەرمیان کرایەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ  ٢٠٢٤/٩/٢٤  عمید لقمان صابر شکور  بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەیاوەری ئەفسەرانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی و بەئامادەبوونی قائیمقامی قەزای کفری و  ئامادەبوونی بەڕێوەبەری دام و دەزگا حکومیەکان و ئامادەبوونی وارسی شەهیدان و هاووڵاتیانی قەزای کفری هۆبەی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی  تاوانی کفری کرایەوە ."

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان،ڕونیشیکردووە:" لەگەڵ کردنەوەی ئەو هۆبەیەدا  پـەردە لەسەر تابلۆی شەهیدانی پۆلیس لادراو ڕێزلێنانی قارەمانی و وەفا و خۆشەویستی درایە وارسی شەهیدان و ئامادەبوونیان بەرز ڕاگیرا و هەروەها بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان نقیب "ئارام  غالب عزیز"ی  وەک ئەفسەری هۆبەکە دەستنیشانکرد."