سەرۆك کۆمار پێشوازی لە وەزیری کۆچ و کۆچبەران دەکات

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان لەتیف ڕەشید


Sep 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

 دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد لە بەڕێز خاتوو ئیڤان فائق جابرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەران.

لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 24-9-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، باس لە دۆسێی کەمپی ئاوارەکان کرا و سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر گرنگی درێژەدان بە هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی ئاوارەکان. دوپاتیشیکردەوە، کە دەبێت پێداویستییەکانی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ ئاوارەکان دابینبکرێت کاتێك دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
سەرۆك کۆمار ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە پێویستە بەدواداچون بکرێت بۆ رەوشی ژیانی ئاوارەکانی ناو کەمپەکان و ئەو ئاوارانەشی گەڕاونەتەوە ناو ماڵوحاڵی خۆیان، تا پێداویستییەکانیان دەستنیشان بکرێت و کاربکرێت بۆ تێپەڕاندنی نەهامەتییەکانیان. هاوکات ستایشی هەوڵە هاوبەشەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد لە دۆسێی ئاوارەکاندا.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز ئیڤان فائق جابرۆ رەوشی ئاوارەکانی لە وڵاتدا رونکردەوە و پلانەکانی وەزارەتی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان خستەڕو، هەروەها پشتیوانی و بایەخپێدانی بەڕێز سەرۆك کۆماری بەم دۆسیە مرۆییە بەرزنرخاند.