بافڵ تاڵەبانی: لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بەو حیزبە بدەن کە دەتوانێت کوردستان ڕاست بکاتەوە
(0) /
ڕوانگە - سەرۆکی یەکێتی، لە بارەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی ئەمجارە وەک هەڵبژاردنەکانی پێشونییە و جیاوازە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، ڕایگەیاند:" لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی ئێوە کاریگەرە و دەنگەکانتان ون نابێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد لەم هەڵبژاردنەدا دوو حزب هەیە کە بتوانن بەڕاستی کاریگەرییان هەبێت لەسەر ژیانتان.
وتیشی: یەکێک لەو حیزبانە پێشوتر تاقیکراوەتەوە و چەندین ساڵە پۆستی سەرۆک وەزیران و پۆستی وەزارەتە گرنگەکان لای ئەو هێزەیە و بۆیە دەکرێت لەخۆتان بپرسن ئێوە ڕازین بە حکومڕانی ئەو حیزبە؟ و توانیویەتی وەک پێویست بەرگری لە مافەکانتان بکات لە بەغداد و توانیویەتی وەکو پێویست خاکی پیرۆزی کوردستان بپارێزێت؟ ئەو خاکەی کە ئەو هەموو خوێنەمان لە پێناویدا ڕشت کە ڕزگاریبکەین لەدەستی دیکتاتۆرەکان ئێستا دەیفرۆشن بۆ گیرفانیان و دەیفرۆشن بە دوژمنی کورد و کوردستان.
سەرۆکی یەکێتی، باسی لەوەشکرد: ئێوەی هاوڵاتیانی کوردستان دەبێت هەست بەئەمان بکەن، نەک درۆنی پەنجا وڵات بەسەرماندا دەفڕێت و ئەم هەموو گەنجە لەم وڵاتەدا دەکوژرێن و کەس قسەناکات و ئەو حیزبەی کە ئیمڕۆ حکومڕانی هەرێمی کوردستان دەکات تەنها بیری لای گیرفانی خۆیەتی، هەربۆیە کاتێک بەغدا دەیەوێت مووچە بنێرێت ئەو هێزە ڕێگری لێدەکات و دەیەوێت پارەکە بچێتە بانکەکانی خۆی، کە ئەوەش گاڵتەکردنە بە ژیانی خەڵک.
بافڵ تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەشکرد: دەزانن کوردستان لەبەرچاوی وڵاتانی دونیا چەند خۆشەویست بوو، چۆن باسیان دەکرد و دادگای ئێمە جیاوازبوو خەڵک بۆی هەبو قسەبکات، ئێستا کێ دەیەوێرێت بۆچونی جیاوازی هەبێت، ئێستا نوسەرمان هەیەلەسەر وتارێک یاخود پۆستێکی فەیسبوک دەستگیر دەکرێت و دەکرێن بە تیرۆرست و حکوم دەدرێن، بۆیە ئەگەر دەتانەوێ گۆڕانکاری ڕاستەقینەبکەن ئەوا لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بەو حیزبە بدەن کە دەتوانێت کوردستان ڕاست بکاتەوە.

تێبينيێك بنێرە: