دەستەی مافی مرۆڤ پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و سەرجەم بەربژێران دەکات
(0) /
ڕوانگە - دەستەی مافی مرۆڤ پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە بەربژێرن بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەڕلەمانی کوردستان.
بە مەبەستی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدان بەبێ گرفت، دەستەی مافی مرۆڤ پەیامێک ئاراستەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکان و ئەوکەسانەدەکات کە بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەڕلەمانی کوردستان خۆیان بەربژێرکردووە، داوادەکەن کە لەم ماوەیەدا ڕێز لەیەکدی و یاساکانی کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان بگرن.
حەیدەر فازڵ، بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" پەیامی دەستەی مافی مرۆڤ، پەیامێکی ڕوونە، کە پەیامێکی مرۆڤ دۆستانە و ئاشتیانەمان بڵاوکردۆتەوە و زیاتر جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان بەبێ جیاوازی وە ئەوکەسانەی کە بەربژێرن لەم بانگەشەیەدا ڕێز لەیەکدی بگرن و بەها مرۆڤایەتیەکان بپارێزن.
وتیشی:" داوامانکردوە کە ڕێز لە یاساکانی هەڵبژاردن بگیرێت و پابەندی ئەو ڕێنمایانەبن کە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەریکردووە.
حەیدەر فازڵ، ڕونیشیکردەوە:" ئێمە وەکو دەستەی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژی دەنگدان وەکو هەڵبژاردنەکانی پێشوتر کە کراوە لە هەرێمی کوردستان، تیمی چاودێرمان دەبێت لەسەرجەم کوردستان، وەئێمەش وەکو نوسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان،بەپێی توانای خۆمان چەند تیمێکمان دەبێت لە سنوری گەرمیان، ئەوەندەی پێمانبکزێت سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان بەسەردەکەینەوە و ئەگەر پێشێلکاریەک هەبێت ئەوا ڕپۆرتی لەبارەوە ئامادە دەکەین و دەستەی مافی مرۆڤی لێ ئاگاداردەکەینەوە و دواتر بۆڕایگشتی دەدوێین لەسەری.
حەیدەر فازڵ، بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان،باسی لەوەشکرد:" ئێمە وەکو دەستەی مافی مرۆڤ بەتایبەتی لەکاتی بەجێگەیاندنی پرۆسەکە، واتە لە ڕۆژی هەڵبژاردندا سەردانی هەرجێگەیەکمان کردبێت بەوردی لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆمانکردوە و ئەوانیش هەڵوێستیان باشبووە بەرامبەرئێمە و پرۆسەکەش و ئومێدەکەین ئەم پرۆسەیەش هەروا بەسەرکەوتووی بەڕێوەبچێت.
تێبينيێك بنێرە: