هاتووچۆی گەرمیان داوایەک ئاراستەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکان دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە گەرمیان هاتوچۆ کوردستان


Sep 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

هاتووچۆی گەرمیان داوایەک ئاراستەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکان دەکات.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، ڕایدەگەیەنێت:" ئاگاداری لایەنە سیاسیەکان و کاندیدە بەڕێزەکان و کۆمپانیا بازرگانییەکان دەکەینەوە کە پۆستەری بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ڕێکلامە بازرگانییەکانیان لەو جێگایانە دانەنەن کە دەبێتە هۆی شاردنەوەی هێماکانی هاتووچۆ و گڵۆپی ترافیک لایتەکان."

 ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردۆتەوە:"  دانانی پۆستەر لە سەر شۆستە و لە بەرامبەر هێڵەکانی پەڕینەوە ئاستەنگی هاتووچۆیی دروست ئەکات."

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، ئاماژە بەوەشدەکات:" داوادەکەین سەرجەم ێز و لایەنسیاسیەکان و ئەوکەسانەشی کە بەربژێرن بۆ پەڕلەمانی کوردستان، بەدەم بانگەوازەکەمانەوە بێن بە پێچەوانەوە داوای یاسایی لە سەر لایەنی سەرپێچیکار تۆمار دەکەین و پۆستەرەکانیان لێ دەکرێنەوە."