دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: هەڵبژاردنی ئەمجارە دەبێتە سەنگی مەحەک بۆ گەڕاندنەوەی باڵانسی هێز لە حکومڕانی هەرێمی کوردستاندا
(0) /
ڕوانگە - لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا ڵە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر، لەگەڵ نوێنەری یونامی لە هەرێمی کوردستان، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ڕایگەیاند:" بە بۆنەی پرسی هەڵبژاردن و دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، جەختمان لە گرنگی هەڵمەتێکی ئاشتیانە و مەدەنیانە کردەوە، هەروەها هاندانی هاونیشتمانیان بۆ بەشداریکردنی بوێرانە و ئازادانە لە پرۆسەی دەنگدان.
وتیشی:"هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەبێتە سەنگی مەحەک بۆ گەڕاندنەوەی باڵانسی هێز لە حکومڕانی هەرێمی کوردستاندا، بۆیە داوامانکرد کە نوێنەری وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە بەوردی چاودێری هەڵمەتی بانگەشە و پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بن.
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ڕونیشیکردەوە:" فرانسیسک ریڤیولتو لاناو، نوێنەری یونامی لە هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی یونامی دووپاتکردەوە لە پاڵپشتیکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و رەخساندنی ژینگەیەکی گشتگیر و پارێزراو بە بەشداریکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێم.
تێبينيێك بنێرە: