خانمی یەکەم پێشوازی لە جێگری باڵیۆزی بەریتانیا دەکات
(0) /
ڕوانگە - خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی پێشوازی لە خاتوو رۆزی کەیڤ جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و خاتوو شارلۆت دیکسۆن جێگری کونسوڵی گشتی شانشینی یەکگرتوو کرد، کە بەڕێز دێرین لەتیف جەمال رەشید بەڕێوەبەری گشتی دەزگای میدیایی کوردسات-یش ئامادەبوو.
لەدیدارەکەدا، کە رۆژی هەینی 27-9-2024 بەڕێوەچو، دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێکران. هەروەها خانمی یەکەم گرنگی بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەردوو وڵاتی دوپاتکردەوە بەتایبەت لەبواری مافەکانی ژنان و منداڵان.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جەختیکردەوە لە پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەبواری ئاڵوگۆڕی کولتوری و کاری هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات بۆ زامنی ئازادیی رۆژنامەگەری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و رۆڵپێدان بە ژنان و گرنگیی بەشداریکردنیان لەبوارە جیاوازەکانی ژیاندا.
لای خۆیەوە، جێگری باڵیۆزی بەریتانیا گرنگی بەردەوامی هاوئاهەنگی لەنێوان عێراق و بەریتانیا لەبوارەکانی مرۆیی و کولتوری و کارکردن لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵی نێودەوڵەتی دوپاتکردەوە بۆ بڵاوکردنەوەی رۆشنبیریی رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و رێگری لەدەستدرێژییەکان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بۆ روبەڕوبونەوەی توندوتیژیی خێزانی بەتایبەت بەرامبەر منداڵ و ژنان.
تێبينيێك بنێرە: