سەرۆک کۆماری عێراق: دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق ئیسرائیل دکتۆر لەتیف جەمال رەشید لوبنان


Sep 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان پێشهاتێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە

بەبۆنەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:"بەتوندترین شێوە ئەو دەستدرێژییە ئیدانە  دەکەین، کە دەکرێتەسەر لوبنانی برا و بەسەدان هاووڵاتی شەهید و برینداربوون

هەر لەو بەیانننامەیەدا سەرۆک کۆماری عێراق، جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە:" پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی لەئەستۆبگرێت و کاری بە پەلە و کاریگەر بکات بۆ راگرتنی جەنگ و رێگریکردن لە کۆمەڵکوژی دەرهەق بە هاووڵاتیانی مەدەنی.

دەقی بەیاننامەکەی سەرۆک کۆماری عێراق.

بەتوندترین شێوە ئەو دەستدرێژییە ئیدانە  دەکەین، کە دەکرێتەسەر لوبنانی برا و بەسەدان هاووڵاتی شەهید و برینداربوون،  ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
لەکاتێکدا دوپاتیدەکەینەوە، کە عێراق هاوشانی براکانی لە لوبنان و فەڵەستین دەوەستێتەوە، هاوکات داوای هاودەنگیی تەواودەکەین لەگەڵ هەردوو گەلی برا و سەرلەنوێ جەختدەکەینەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی لەئەستۆبگرێت و کاری بە پەلە و کاریگەر بکات بۆ راگرتنی جەنگ و رێگریکردن لە کۆمەڵکوژی دەرهەق بە هاووڵاتیانی مەدەنی.

بەزەیی و رەحمەتی پەروەردگار بۆ شەهیدان و چاکبوونەوەی بەپەلەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

د لەتیف جەمال رەشید
سەرۆك کۆمار