عێراق، سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاند
(0) /
ڕوانگە - دوای ئەوەی حزبوڵڵای لوبنان بەفەرمی، شەهیدبوونی، حهسهن نهسروڵڵای پشتڕاستكردەوە. حکومەتی عێراق بهفهرمى سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاند.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی شەهیدبوونی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانیو ژمارەیەک فەرماندەی باڵای ئەو حزبە؛ سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لەسەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند:"
ڕاگەیاندنی سێ ڕۆژ ماتەمینی لهكاتێكدایه، دوێنێ هەینی حەسەن نەسروڵڵاو ژمارەیەک لەفەرماندەی سەربازیی حزبوڵڵاو سوپای پاسدران؛ لەئەنجامی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر کۆبونەوەیەکیان لەباشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان؛ کوژران.
ههر پەرلەمانی عێراق کۆبونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی دۆخی لوبنانو هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمدواییەی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری ئەو وڵاتە سازکرد؛ لەڕاگەیەندراوێکیشدا سەرکۆنەی کوژرانی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانیو دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان کرد.
تێبينيێك بنێرە: