براوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان / ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
(0) /
ڕوانگە - لەهەر کایەیەکدا وجودێک هەبێت بەناوی (دۆڕاو)، کەواتە (براوە)یەکیش هەیە، هیچ دۆڕاوێک نییە ئەگەر بەرامبەرێکی براوەی نەبێت، چونکە خودی براوە و دۆڕاو، بۆخۆیان بابەتێکە لەنێوان دوو بەرەدا، ناکرێت دۆڕاو هەبێت و براوە دیارنەبێت، بەپێچەوانەیشەوە هەر راستە و دوو چەمکی دژن، لە یەک بووندا، هەردووکیان کۆنابنەوە و پێکەوە هەڵناکەن.
بەپێی ئەو دەرئەنجامانەی کە هەیە، بەپێی ئاماژەکانی دوای کۆتاییهێنان بە 11 کورسی کۆتا و پاککردنەوەی لیستی ناوی دەنگدار و دابەشکردنی هەرێم بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن و دوورخستنەوەی 450 هەزار ناوی زیادە، دۆڕاوی هەڵبژاردن روون و رەوان دیارە، ئەو لایەنەی لەڕابردوو، لەئێستا و تا 19ی مانگی 10، بەردەوام ویستی دواخستنی هەڵبژاردن هەیە و هەوڵی هەیە بۆ تێکدانی کەشوهەوای هەڵبژاردن، ئەوە لایەنە دۆڕاوەکەیە... لەم داتا پیشاندانەدا هیچ حیساباتێکی زیادەمان نەوتووە و هەموو ئەو وشانەی سەرەوە داتاو ئاماری راستین و بەشێکیشی کۆمسیۆن رایگەیاندووە.
کەواتە؛ مادام دۆڕاو دیارە دەبێت بەدوای براوەشدا بگەڕێین، رەنگە بگوترێت هێشتا پرۆسەکە ئەنجام نەدراوە، چۆن دۆڕاو و براوە دیاریدەکرێت؟
پێوەری ئەم دۆڕان و بردنەوە پێشوەختەیە ئەوەیە، دۆڕاو ئەو هێزەیە کە هەمان دۆخی هەڵبژاردنەکانی پێشووی بۆ فەراهەم نییە و بەهەمان ناز و شانازی و خۆگیڤکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی پێشووەوە ناچێتە هەڵبژاردنەوە و لەخۆیی و دەنگدەری دڵنیانییە... بەپێچەوانەیشەوە، براوە ئەو هێزەیە کە دڵنیایی و پاکی و بڕوابوونی بۆ لیستی ناوی دەنگدەری کوردستان دروستکرد، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی هێنایەسەر خەت بۆ بەڕێوەبردنی ئەم هەڵبژاردنە، کۆتایی بە یانزە کورسی کۆتاکان هێنا و خۆیان وتەنی ئیدی 11 بەهیچ لەدوای هیچ حزبێکەوەنین و لەهەموو حزبێکیش زیاتر و گەرموگوڕتر ئامادەن بۆ هەڵبژاردن.
ئەگەر ئەم هەنگاوە دروستانەی پێش هەڵبژاردن کە لەسەرەوە باسمانکرد، هەنگاوی سەرکەوتووانەی پێشوەختەبن بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لیسی 129، ئەوا هەنگاوی یەکلاکەرەوەیشە بۆ سەرکەوتنی گەورەتر و پڕ بایەخی یەکێتی لە 20ی مانگی 10دا کاتێک هەموو دەنگدەرێک مافی دەنگدانی بۆ دەگەڕێتەوە.

تێبينيێك بنێرە: