زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی هەشت و نۆی ئەمساڵەوە
(0) /
ڕوانگە - ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان،
لە بارەی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆی ئەمساڵەوە،ڕایگەیاند:" بۆ مووچەی مانگی هەشت دەبو ئەمڕۆ یەکشەممە تاوەکو کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ ٢٤٣ ملیار دینار لە بەغداوە بهاتە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کە مووچەی مانگی هەشت هەمانە، کە بەدڵنیاییەوە لەگەڵ گەیشتنیئەو بڕە پارەیە مووچەی مانگی هەشت لەماوەی سێ چوار ڕۆژی ئەم هەفتەیەدا دابەش دەکرێت.
وتیشی:" ئەوەی ماوەتەوە مووچەی مانگی نۆیە، کە ئەمڕۆ لە بەغدا وردبینییەکەی تەواوبووە و کە بەدڵنیاییەوە ئەویش لە دوای مووچەی مانگی هەشت ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان،
ڕونیشیکردەوە:" ئێمە گرفتیئێستامان ئەو ٢٤٣ ملیار دینارەیە کە ئەوان لە بەغدا ڕایانگرتبوو لەبەرئەوەی ئەو مووچەیە تایبەتە بە بەشێکی زۆری ئەو مووچەخۆرانەی کە لە کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن، ئەوان دەیانوت چۆن دەبێت مووچەی ئەو ناوچانە چۆن دەبێت لەسەر هەرێم بێت، بەڵام دوای چەند دانیشتنێک طەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەو لیستانەی ڕەوانەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد لە بەغدا و وەڵامەکەی هاتەوە کە دووجار ئەم مووچەیە وەرناگیرێت، بەڵکو ئەو مووچەخۆرانە لە کەرکوکن و لە کەرکوک دەوام دەکەن، بەڵام میلاکیان و مووچەکانیان لەسەر هەرێمە
تێبينيێك بنێرە: