تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا
(0) /
ڕوانگە - لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:" دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە ئوتۆمبێلەکەی لەناو قەزای دەربەندیخان دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانەوە لەهەمان ڕۆژدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی."
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە:" لەئێستادا تۆمەتبار (ع، هـ، أ) لەدایکبووی 1988 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە."
تێبينيێك بنێرە: