دەنگە ناڕازییەکان یەکلاکەرەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبن
(0) /
ڕوانگە - هەڵبژارنی ئەمجارەی پەڕلەمانی کوردستان، بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشو گەرموگوڕییەکی زیاتری پێوەدیارە و خەڵک و هێزە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی لە چاوەڕوانی گۆڕانکاری نوێدان لە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و چادێرێکی سیاسیش پێیوایە، هەر هێزێک بتوانێت دەنگە ناڕازییەکان بێنێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان ئەوا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دێنێت.
مەسعود عەبدولخالق، چاودێری سیاسی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"گرنگی هەڵبژاردنی ئەمجارە لەوەدایە کە یەکەمینجارە هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە بە بێ تەزویر لە هەرێمی کوردستان دەکرێت و دەبێت سەرئەنجامەکەشی قبوڵبکرێت و هەر حیزبێک و ئەمجارە قەبارەی خۆی بە تەواوی بۆ دەردەکەوێت کە تا ئێستا لە هەڵبژاردنەکانی دیکە بەدەرنەدەکەوت. "
وتیشی:"لە ڕابردوودا حکومی کوردستان لە سەر بناغەی باتڵ و تەزویردەکرا بۆیە لەبەر ئەمانە هەڵبژاردنی ئەمجارە هەڵبژاردنێکی گرنگە و هەموو خەڵک چاوەڕێیە هەڵبژاردنی ئەمجارە ئەنجامێکی زۆر باشی هەبێت. لەبارەی بانگەشەکانی یەکێتی بەوەی کە پێیوایە دەبێت بە هێزی یەکەم لە کوردستان."
مەسعود عەبدولخالق، چاودێری سیاسی، ڕونیکردەوە:" ئەوەی جورئەتی داوە بە یەکێتی کە پێی وابێت دەبێت بە هێزی یەکەم ئەوەیە، کە گۆڕانکاری دەبێت، چونکە خەڵک لە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر توڕەیە کەواتە گۆڕانکاریەکە دەبێت و چاوەڕێ دەکرا دەسەڵات بکەوێتە دەست هێزە ئۆپۆزیسۆنەکان، بەڵام هێزە ئۆپۆزیسۆنەکان پەرت و بڵاوبوون لەبەرئەوە خەڵک ئومێدی بە ئۆپۆزیسۆن نەما، یەکێتیش ئەو دەرفەتەی قۆستۆتەوە و بۆشاییەک هەیە و دەیەوێت بەو وتارەی ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە تاڕادەیەکیش سەرکەوتووبووە، بەڵام هێشتا بەتەواوی سەرنەکەوتووە و نەیتوانیوە ئەو خەڵکەی کە چەندین ساڵە بەتەواوی بایکۆتی هەڵبژاردنی کردووە ئەوانە بێنێتە سەر سندوقی دەنگدان، "
مەسعود عەبدولخالق، چاودێری سیاسی، ئاشکرایشیکرد:" هەر حیزبێک لە کوردستان بتونێت ئەو ٧٥٪ کە تائێستا نەهاتۆتە سەر سندوقی دەنگدان بیانهێنێت سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بەدەست دێنێت."
تێبينيێك بنێرە: