لەڕێگەی ڕوانگەوە؛ سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان پەیامێک ئاراستەی خەڵک و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکان دەکات
(0) /
ڕوانگە - سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، لەڕێگەی دەزگای میدیایی ڕوانگەوە، پەیامێک ئاراستەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان دەکات.
بەهۆی بەڕێوەچوونی بانگەی هەڵبژاردن بۆ پەڕلەمانی کوردستان، زۆرجار لە لایەن هێز و لایەنە سیاسیەکان و تەنانەت لەناو شەقامی کوردیشدا گرژی و ئاڵۆزی ڕودەدات و پەیامی نەگونجاو لە ڕێگەی میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاو دەکرێتەوە و کە ئەوەش کاریگەری خراپی بۆسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی هەیەو سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت:"خەڵکی کوردستان دەبێت باش لەوە تێبگەن کە ئەم هێزە سیاسیانە دوای تەواوبونی هەڵبژاردن بەدڵنیاییەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکەوە دادەنیشن، بۆیە پێویستە ئاشتی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی لە بەرچاو بگیرێت."
دکتۆر عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" پەیاممان بۆ تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی کوردستان ئەوەیە کە ئەم بانگەشەی هەڵبژاردنە لە کەش وهەوایەکی ئارام تێببەپەڕێنین و هەوڵ بدرێت بۆ ئەوەی بەرامبەر بەیەکدی قسەی زبر و هەڵمەتی ناڕەوا بەکار نەهێنن، چونکە ئەمە خزمەت بەم قۆناغەی ئێستامان ناکات."
وتیشی:" هەر هێز و لایەنێکی سیاسی بۆخی ئازادە چۆن بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات، بەڵام گرنگە هەموومان هێمنی و ئارامی هەرێمی کوردستان بپارێزین."
دکتۆر عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، ڕونیشیکردوە:" بۆیە خەڵکی کوردستان دەبێت باش لەوە تێبگەن کە ئەم هێزە سیاسیانە دوای تەواوبونی هەڵبژاردن بەدڵنیاییەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکەوە دادەنیشن، بۆیە پێویستە ئاشتی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی لە بەرچاو بگیرێت."
تێبينيێك بنێرە: