لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك، تۆمەتبارێك دەستگیركرا
(0) /
ڕوانگە - لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور و لە سەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بڵاویکردەوە:" دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی لێكراوەو بەزۆر بڕی سیانزە هەزار دۆلاری لێسەندراوە ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەن لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕێك لەو پارەیەدا كە تۆمەتبار بە زۆر لە سكاڵاكاری سەندبوو ."
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە:" لە ئێستادا تۆمەتبار ( ع،م، غ لەدایكبووی 2000 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن ."
تێبينيێك بنێرە: