دوا زانیاری دەربارەی مووچەی مانگەكانی ئاب و ئەیلول

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان مووچە


Oct 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی دوا زانیاری دەربارەی مووچەی مانگەكانی ئاب و ئەیلولی فەرمانبەران ئاشكرادەكات.

 
ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی عێراق بووین و پێیان راگەیاندین، لەماوەی دوو رۆژدا کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت.
 
ئیخڵاس دلێمی، ڕونیشیکردەوە:"دواتریش بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت".