ئاسمانى عێراق بەڕوى فڕۆکەی سڤیلدا کرایەوە
(0) /
ڕوانگە - مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لهلێدوانێكى ڕۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند:"ئاسمانى عێراق بەڕوى فڕۆکەی سڤیلدا کراوەتەوە، ئیدی فڕۆکەکان دەتوانن بەئاسمانى عێراقدا تێپەڕن یان گەشتی هاتنو چون لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانى عێراقەوە بکەن."
ئەم لێدوانەی مەیسەم سافی، لەکاتێکدایە کە بەهۆی هێرشە موشەکییەکەی ئێرانەوە بۆسەر ئیسرائیل ئاسمانی عێراق داخرابوو.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە نزیکەی کاتژمێر 7:30 سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد، سوپای ئیسرائیل وتی، هێرشەکە لەڕێگەی زیاتر لە 180 موشەکەوە بوە.
نزیکەی کاتژمێر 8ی شەو، سوپای پاسداران وتی، هێرشەکە وەڵامدانەوەیەک بوە بۆ "شەهیدبونی ئیسماعیل هەنییە، حەسەن نەسروڵڵاو عەباس نیلفرووشان."
نزیكهى کاتژمێر 8ى شهوى ڕابردوش، گەشتى فڕۆکەوانیى عێراق لەسەرجەم فڕۆکەخانەکان بهههرێمى كوردستانیشهوه ڕاگیران، ئەوەش بەهۆى ئەو هێرشەوە.
تێبينيێك بنێرە: