سەرۆک کۆمار پێشوازی لە ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی و ئەمنی دەکات
(0) /
ڕوانگە - بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازی لە ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی و ئەمنی کرد و ئەندازیار نزار ئامێدی وەزیری ژینگەش ئامادەبوو.
لەو دیدارەدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2-10-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، پەرەسەندنەکانی دۆخی ئەمنی تاووتوێ کرا، لەوبارەیەوە سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر رۆڵی سەرەکیی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە پاراستنی سنور و چەسپاندنی یاسا و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هاووڵاتیان.
سەرۆك کۆمار وێڕای شەرمەزارکردنی دەستدرێژی دڕندانەی سەر هەردوو گەلی لوبنان و فەڵەستین، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو پەلامارانە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە لە ئاستە جیاجیاکاندا تێکدەدەن. هەروەها جەختیکردەوە لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ وەستاندنی دەستبەجێی کردەوە شەڕانگێزییەکان دەرهەق بە هەردوو گەلی برا.
لای خۆیانەوە ئامادەبوان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەڕێز سەرۆك کۆمار دەربڕی بۆ رێنماییە بەنرخەکانی و جەختیانکردەوە ئامادەن بۆئەوەی هەموو هەوڵێك بدەن بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیریی ئەمنی لە وڵاتدا.
تێبينيێك بنێرە: