سه‌عدی پیره: ده‌بێت یەکێتی پرۆژەی (هەژماری من) رەتبکاتەوە
(0) /
ڕوانگە - وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ژماری من بۆ مقه‌ستكاری مووچه‌یه، داواكاریشه حزبه‌كه‌ی پرۆژەی (هەژماری من) رەتبکاتەوە.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ میدیای حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "له (هه‌ژماری من) پاره‌یه‌ك كه دێت ده‌بێت بچێته لای حكومه‌ت و ئه‌ویش بیخاته سه‌ر بانكی براده‌ران، ئه‌وانیش به ویستی خۆیان سه‌رفی بكه‌ن، واته ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه دێت چه‌ندین مقه‌ستی به‌رده‌كه‌وێت".
وتیشی: "به‌ڵام (ته‌وتین) پشتیوانییه‌كی یاسایی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كه له بانك ده‌رده‌چێت و دێته سه‌رحسابه‌كه‌ت، هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌ستی بۆ ببات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌كێتیی (هه‌ژماری من) به ته‌واوی ره‌ت ده‌كاته‌وه، خه‌ڵكیش ده‌بێت (ته‌وتین) بكه‌ن، له‌كاتێكدا لایه‌نێك ده‌یه‌وێت ته‌وتین به نانیشتمانی له‌قه‌ڵه‌م بدات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ته‌وتین رێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م دزیكردنی ئه‌وان، ئه‌مه له‌كاتێكدایه دزیكردن و خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵك و فێڵی هه‌ڵبژاردن نانیشتمانییه نه‌ك ته‌وتین".
وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "به جێبه‌جێكردنی ته‌وتین مووچه‌خۆران له كاتی خۆیدا مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت معاش بكاته كارتی فشار له‌سه‌ر هاووڵاتیان".
پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجی پرۆژەكه وه‌ك حكومه‌ت رایگه‌یاندووه ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکیی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆر له فەرمانبەر و كارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی هەرێمی بکاتەوە.
تێبينيێك بنێرە: