پەرلەمانتارێکی عێراق باس لە ئامادەکاری تورکیا بۆ هێرشی سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکات
(0) /
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە تورکیا ئامادەکاری بۆ هێرشێکی بەربڵاو لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ئەمەش پێشنیاری ناردنی هێزی فیدراڵی بۆ سنورەکانی هەرێم دەکات.
بەدر زیادی ڕایگەیاندووە کە سوپای تورکیا 70 بنکەی سەربازیی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا درووست کردووە و لە هەندێک شوێندا تا قووڵایی 16 کیلۆمەتر هاتووەتە ناوەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق داوایکردووە کە حکومەت داوای دانیشتنی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی بکات و هاوکات لە ڕێگای گوشاری نێودەوڵەتییەوە ڕێگری لەو هێرشەی تورکیا بکات.
زیادی پێشنیاری کردووە کە مستەفا کازمی بۆ دەرکردنی پەکەکە هێزی فیدراڵی عێراق بباتە خاڵە سنورییەکانی هەرێم و بەمەش بیانوو و پاساوی تورکیا بۆ هێرشەکان نامێنێت./.
تێبينيێك بنێرە: