تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا
(0) /
ڕوانگە - لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق و بەهاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:"
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە ئوتۆمبێلەکەی لەجۆری تەکسی لەناو قەزای سەیدسادق دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق و بەهاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەیدسادق تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كەتۆمەتبار دزیبووی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە:"
تۆمەتبار (د، م، ق) لەدایکبووی 1996 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
تێبينيێك بنێرە: