ڕۆژانی پشووی قوتابخانە و خوێندنگەکان لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا
(0) /
ڕوانگە - بە پێی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە واژوی دکتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، بڕیارداوە لە ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٤/١٠/١٥ تاوەکو ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/١٠/٢١ بە هۆی هەڵمەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستانەوە، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و بە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانیشەوە پشوی فەرمی بێت.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٤/١٠/٢٢ جارێکی دیکە خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەست پێدەکاتەوە.
تێبينيێك بنێرە: