نێچیرڤان بارزانی: پارێزگاری لە ماف و داخوازییەکانی خوشک و برا ئێزیدییەکان دەکەین

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی


Oct 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەبۆنەی جەژنی جەمای کوردانی ئێزدییەوە، نێچیرڤان بارزانی،  سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکرەوە و ڕایگەیاند:"بە گەرمی و پڕبەدڵ پیرۆزبایی جەژنی جەما لە تەواوی خوشک و برایانی ئێزدیمان لە کوردستان و عێراق و هەر جێیەکی جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی ئارام بۆ هەموویان دەخوازم.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد:"دڵنیایی دەدەینە هاونیشتمانیانی ئێزدی، وەکو هەمیشە پشتیوانیان دەبین و پارێزگاری لە ماف و داخوازییەکانیان دەکەین، هەروەها هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، وڵاتی پێکەوەژیان و ئاشتی دەبێت.