ئەمەریکا هەڕەشەی توند لە هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات
(0) /
ڕوانگە - ئەمریکا پەیامی توندی بۆ گروپە چەکدارە عێراقییەکان ناردوه و پەیامەکەی ئەمەریکا دوابەدوای ئەو هێرشانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دێت کە هێزەچەکدارەکانی عێراق، هێرشیان کردە سەر بنکەی ڤیکتۆریا لەفڕۆکەخانەی بەغداو هەروەها هێرشیان کردەسهر بنكهیهكى سهربازیى ئیسرائیل لهجۆلانو بووەهۆی كوژرانى دوو سهرباز.
ئەمریکا لەڕێگەی حکومەتی عێراقەوە پەیامێکی توندی ئاڕاستەی گروپە چەکدارەکان کردوەو هەڕەشەی لێكردون لەئەگەری بەردەوامبونیان لەسەر ئەوکارانە، سەرکردەو بەرژوەندییە بازرگانییەکانیان دەکاتە ئامانج و هەروەها ئەو گروپانەشی ئاگادارکردۆتەوە، لە ئەگەری فراوانکردنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل، گروپەکانو سەرکردە باڵاکانیان ڕوبەڕوی چارەنوسێکی قورس دهكاتهوه.
تێبينيێك بنێرە: